٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٦:٢٧
گەڵاڵەی نوێی تورکیا بۆ جێگیر کردنی سەرباز لە سەر سنووری هەرێمی کوردستان

یەکێک لە بەرپرسانی پارتی لە دەسپێکی گەڵاڵەی نوێی تورکیا بۆ جێگیر کردنی سەربازانی خۆی لە هێڵی سنووری هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.

موراد قادر بە وتنی ئەوەی کە تورکیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەڵاڵەیەکی نوێی بۆ جێگیر کردنی دووبارەی سەربازانی خۆی و گۆڕینی هێزەکان لە بنکە سەربازییەکان لە سەرتاسەری هەرێم دەست پێکردووە، وتی: هێزەکانی تورکیا هەڵمەتی گۆڕینەوەی هێزەکانی بنکەی کانی ماسی و جێگیر کردنی هێزی نوێی خۆی لە چەند گوند و لە کێوی مەتین لە ناوچەی عمادیە لە دهۆکی دەست پێکردووە.

ناوبراو وتیشی: تا ئێشتا نادیارە کە ئایا ئەنقەرە دەیەوێت ئۆپراسیۆنی سەربازی زەوینی لە هەرێم ئەنجام بدات یان نا؟ بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆکە ناسینەوەییەکانی خۆی لە نوچەگەلێک لە هەرێم جێگیر کردووە.

342/